شیلادزێ، بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکەوە هاوڵاتیەک شەهید بوو

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە لەسنووری شارەدێی شیلادزێ، هاوڵاتییەک شەهیدبوو.


ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، ناوچەی گەلی باڵندە-یان لەسنووری گوندی سیدا لەشیلادزێ بۆردوومانکرد.

بەهۆی بۆردوومانەکەوە هاوڵاتییەک بەناوی خەلیل سیدانی، شەهید بووە، کە تەمەنی لەسەر و ٤٧ ساڵەوەیەو باوکی سێ کوڕ و چوار کچە، پیشەی کاسب بووە.

د.ع