سێشەممە, 12 ماي 2020 – 11:53 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چەند چالاکییەکی شەڕڤانانی دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، هێزەکانمان لە گوندی “دێر بەلووت”ی ناوچەی جندرێس، دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو چەتە کوژران.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە، هێزەکانمان لە گوندی باسوتێ سەربە ناوچەی شێراوا، دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژران و دوو چەتەش برینداربوون.
لە بەردەوامی هاتووە: ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری مارع، دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامیدا چەتەیەک کوژرا.
لە کۆتاییش هاتووە: ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە، هێزەکانمان لە مەیدانی ناوەندی شاری عەفرین دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا چەتەیەک کوژرا چەتەیەکیش برینداربوو.
س.ح