بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان، شەش کۆڵبەر بێسەرو شوێن بوون.
ئاژانسی فوراتنیوز بڵاوی كردەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارۆچکەی گەڤەری جوولەمێرگی باکووری کوردستان، شەش کۆڵبەری کورد، بێسەروشوێن بوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش كردوە، لە دوای هەرەسی بەفرەکە، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕوویداوە، هیچ هەواڵێک لەو شەش کۆڵبەرە دەست نەکەتوە.
بە وتەی بنەماڵەی کۆڵبەرەکان، هەرەسی بەفرەكە لە ڕووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و لە نزیک سنوور ڕوویداوە.
هەروەها بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرانە بۆ دۆزینەوەی کۆڵبەرەکان، چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام تائیستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو شەش کۆڵبەرە دەست نەکەوتوە.
ئـ ت