یەكشەممە, 1 أبر 2018 – 10:36
ڕۆژنیوز – پەیامنێران
خۆپیشاندانی مامۆستایان و چینوتوێژە جیاوازەکان شەقام چۆڵ ناکەن و پەیکەری چەقۆیان سوتاند.
ئەمڕۆش هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو مامۆستایان و فەرمانبەران بە پشتیوانیی چینوتوێژە جیاوازەکان لە شار و شارۆچکەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، قەڵادزێ، کۆیە، کەلار ، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، کفری و خانەقین بەردەوامیی هەیە.
ماوەی هەشت ڕۆژە خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتی مووچە و دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەن لەکاتی خۆیدا.
خۆپیشاندەران فۆتۆی مامۆستا بەتەمەنەکەی هەولێر-یان بەدەستەوە گرتووە، کە لەلایەن کەسێکی سەر بە دەسڵاتی پارتییەوە هێرشی کرایە سەر.
هەروەها، لە پانکارتەکانیاندا نووسراوە”چۆن لەڕووتان دێت جارێکی تر داوا لە ئێمە بکەنەوە دەنگتان پێبدەین”، “دەسەڵآت شعورتان نییە”، “حکومەتی دزوجەردە دەبڕۆ بەرۆکمان بەردە”، “شەق و چەقۆ و تەیارە ناترسێنێ ئەم شارە”.
لە شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین لە بەرامبەر وتەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەریم، کە خۆپیشاندەرانی بە “چەقۆکێش و دەمانچە بە دەست” ناوبرد، خۆپیشاندەران پەیکەری چەقۆیان سوتاند.
خۆپیشاندانی ئەم جارە دەڤەری بادینان و سنووری پارێزگای هەولێر-یشی گرتەوە، بەڵام بە زەبری هێز کۆتایی بە چالاکییەکانیان هێندرا.
سلێمانی
چەمچەماڵ
کفری
قەڵادزێ
هەڵەبجە
دەربەندیخان
کەلار
خانەقین
ش.ف