سێشەممە, 9 يون 2020 – 14:06 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدانی شەنگال و تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ، بەهۆی شەهیدبوونی قاسم ئەنگین، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، کە ٢٧ی مانگی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک شەهیدبوو، پەیامی سەرەخۆشییان بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدانی شەنگال-دا سەرەخۆشی لە هەموو ئەندامانی پەکەکە، خانەوادە و هەڤاڵانی قاسم ئەنگین و هەموو گەلی کرد کراوە و هاتووە: وەک ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدانی شەنگال هاوخەمی ئێشی ئێوەین، تا کۆتایی پشتیوانی لە تێکۆشانتان بۆ ئازادی، دیموکراسی و ئاشتی دەکەین.
لە پەیامەکەی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ، دوای سەرەخۆشی لە خانەوادە و هەڤاڵانی قاسم ئەنگین و گەلی کورد، هاتووە: بەڵێن دەدەین لەسەر هێڵی شەهیداندا تێکۆشانی خۆمان بەرز بکەینەوە و بە هزر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان بگەینینە سەرکەوتن، شەهید قاسم بۆ ئێمەی ئێزدی هێمای بەرخۆدانی گەلانی بندەست بوو.
س.ح