شەنگال-یش نەورۆزی پیرۆزکرد

بە سەدان هاوڵاتی ئێزدی لە شەنگال بە ئاهەنگێک نەورۆزیان پیرۆز کرد.


ئاهەنگی نەورۆز لە شارۆچکەی خانەسۆر بە بەشداری سەدان هاوڵاتی بەڕێوەچوو، هەروەها نوێنەرانی دەزگا و ڕێکخراوەکانیش بەشدار بوون.

لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، دواتر لێدوان و پەیامی سیاسیی پێشکەشکران.

لە لێدوانەکاندا ئاماژە بۆ ئەوە کرا، کە لەسەر گەلی ئێزدی زۆر پیلانگێڕیی بەڕێوەدەچن، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی گەلەوە، هەموو پیلانەکان مایەپوچ دەکرێن.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کرا، کە نەورۆز سیمبۆلی بەرخۆدان و یەکێتی و ئازادییە، هەربۆیە پێویستە هەموو گەلی ئێزدی بەم بۆنەیەوە یەکێتی خۆیان زیاتر پێشبخەن.

دواتر ناوەندی چاندوهونەری شەنگال شانۆیەکی پێشکەش کرد لەسەر نەورۆز، هەروەها هونەرمەندان گۆرانیان وت.

ئاهەنگەکە بە دروشمەکانی ئازادیی و گۆڤەندگێڕان کۆتایی هات.


ک.ک