دوای ئەوەی سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا دزە بکاتە ناوچەی پیربولای هەفتانین و ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلاکان بوویەوە، لە ئێستادا شەڕەکە گوازراوەتەوە بۆ گوندی بانیکە و فڕۆکە جەنگیەکانیش ناوچەکە بوردومان دەکەن.
لە بەرخۆدانی گەریلاکاندا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژراون.
لە ئێستادا شەڕەکە فراوان بووە و گەیشتووەتە دەوروبەری گوندی بانیکە کە دەکەوێتە باشوری ناوچەی پیربولا و شەڕی قورس لە دەوروبەری گوندەکە بەڕێوەدەچێت و جموجوڵێکی زۆری فڕۆکە جەنگیەکانیش لە ناوچەکە هەیە و ناوچەی پیربولا بە تۆپ و هاوەن تۆپباران دەکرێت.
س.ح