عادل عەبدولمەهدی گەیشتە هەولێر

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی دەستلەکارێشاوەی عێراق و شاندی یاوەری گەیشتنە هەولێر.


کەمێک پێش ئێستا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی حکومەتی عێراق هاوڕێ لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومیی گەیشتە هەولێر.

بڕیارە شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق کۆببێتەوە، دواتریش سەردانی سلێمانی بکات، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە ئەو کۆبوونەوانەی لە سلێمانی ئەنجامی دەدات لەگەڵ کێدایە.

ش.ف