سێشەممە, 17 يول 2018 – 15:57 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری نوێی هەدەپە لە پارێزگای ڕوحا و برازی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، لەبارەی دۆخی ئۆجالان و هەڵوێستی کۆمیتەی ڕیگریکردن لە ئەشکەنجە-سی پی تی، قسەی بۆ ئاژانسی هەاڵی مەزۆپۆتامیا کردووە.
ئۆجالان وتوویەتی: پێویستە سی پی تی ئەرکەکانی بەجێبێنێت و بە زووترین کات سەردانی ئیمرالی بکات و ڕاپۆرتێکی ڕاست لەبارەی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئامادەبکات، بەڵام ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەپێی بەرژەوەندییە سیاسییەکان دەجووڵێنەوە، پێویستە دەستبەرداری ئەو هەڵوێستە بن.
بەپێویستیشی دەزانێت، کە سی پی تی لە بارەی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان لە ئیمرالیدا لێکۆڵینەوە بکات و ئەنجامەکانی بە گەلی کورد ڕابگەیەنێت.
لەکۆتاییشدا وتوویەتی: لە ئێشتادا کە شەڕ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتە ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان زۆر گرنگە، دیالۆگ و پەیوەندیی بە بەرێز ئۆجالانەوە زۆر گرنگە، ئێمە وەک گەلی کورد و خانەوادەی بەڕێز ئۆجالان، داوا لە سی پی تی دەکەین کە ئەرکەکانی ئەنجام بدات و ڕۆڵی خۆی بەجێبێنێت و واز لە هەوڵوێستی ئێستای بێنێت.
ب.ل