عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی، سکرتێری پێشووی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی، کەسایەتی دیاری بواری پەروەردە لە باشوری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی له‌ساڵی ١٩٥٣ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بوو له‌زمان و ئه‌ده‌بی كوردیدا، له‌ساڵی ١٩٧٧ له‌لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه ده‌ستگیركراوه، له‌ساڵی ١٩٨١ بووه‌ته پێشمه‌رگه، له ساڵی ٢٠٠٢ هه‌ڵبژێردراوه به‌سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له‌ساڵی ٢٠٠٦ەوە له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ڕاوێژكاری په‌روه‌رده‌یی دامه‌زراوه.
د.ع