پێنجشەممە, 4 يون 2020 – 18:05 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق نوێترین ئاماری کۆرۆنای لە تەواویی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بڵاوکردەوە، کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٧٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنابوون، لە هەمان کاتدا ١٥ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
کۆی ئاماری تووشبووانی عێراق گەیشتووەتەوە، هەشت هەزار و ٨٤٠ کەس، لەو ژمارەیە چوار هەزار و ٣٣٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٧١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
س.ح