عێراق هاتووچۆی لەگەڵ پێنج وڵاتی دیکەدا ڕادەگرێت

عێراق هاتووچۆی لەگەڵ پێنج وڵاتی دیکەدا ڕاگرت و مەرجیشی بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراقی و دیبلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکان دانا بگەڕێنەوە عێراق یان سەردانی وڵاتەکە بکەن.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، داوایان لە باڵیۆزخانەی عێراق لە هەریەک لە وڵاتانی "ژاپۆن، تایلەند، کۆریای باشوور، ئیتاڵیا، سەنگاپورە" کردووە ڤیزای گەشتکردنی عێراقی نەدەنە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە، جگە لە هاوڵاتیانی عێراقی و شاندە فەرمییەکان و دیپلۆماتکاران ئەویش لەچوارچێوەی مەرجەکانی وەزارەتی تەندروستی، ڕێگە بە هیچ کەسیتر نەدرێت گەشت بۆ عێراق بکات.

هاوکات ئاماژە بەوەشكراوە پێش ئەو بڕیارە عێراق هاتووچۆی لەگەڵ هەریەک لە ئێران و چینیش ڕاگرتووە، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی عێراق لە مەترسی کۆرۆنا.

س.ح