پێنجشەممە, 30 أغس 2018 – 15:53 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠ لەنزیک چوارڕێیانی کاوەی ناوەندی عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەڵام زانیارییەک لەبارەی ئەنجامەکانییەوە لە بەردەستدا نییە.
هەروەها سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو خانەوادەی ئەو چەتانەی لە عەفرین لەجیاتی هاوڵاتیان جێگرکراون عەفرین بەجێدەهێڵن و بەرەو گوندەکانی سەر سنوور هەڵدێن، ئەوەش پاش چالاکیی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە دژی سوپای تورک و چەتەکانی ڕوودەدات.
ئاشکراش کراوە، کە دۆخی عەفرین لە ئێستادا نائارامە، هەروەها ئەو چەتانەی دەستیان بەسەر دووکانەکانی هاوڵاتیانی عەفریندا گرتووە، دوکانەکان چۆڵ دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە هە ر لە چوارڕێیانی کاوەی ناوەندی عەفرین شەڕ لەنێوان چەتەکانی سوڵتان محەمەد فاتح و چەتەکانی فرقەی نۆ ڕوویداوە و ئەنجامەکەی کوژرا و برینداری هەر دوو لایەنی شەڕەکەی لێکەوتووەتەوە.
هەروەها لە سەر ڕێگای ڕاجۆ تەقینەوەیەک ڕوویداوە و لە ئەنجامدا، سێ سەربازی سوپای تورک، چەتەیەک و چوار کەس کە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتەوە چوونەتە عەفرین کوژراون، زیاتر لە ٢٠ی دیکەش برینداربوون.
س.ح