یەكشەممە, 9 سبت 2018 – 15:03 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، کە لەسەر زاری سەرچاوەکانی لە گوندی مۆسەکای سەربە ڕاجۆی عەفرینەوە بڵاویکردووەتەوە، چەتەکانی ئەحراری شەرقییە هاوڵاتییەک بەناوی شێخۆ بەکری تەمەن ٦٥ ساڵیان پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر کوشتووە و خانەوادەکەشیان لەو گوندە دەرکردووە.
هەر ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، کە دوو هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی عەلی مستەفا بەکری تەمەن ٦٥ ساڵ و محەمەد ئەحمەد شێخۆی ٦٣ ساڵ کە دوو مانگ پێش ئێستا لەو گوندەوە ڕفێندرابوون، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە لە بەردەستدا نییە.
ئەو دوو هاوڵاتییە لەلایەن گروپی چەتەکانی ئەبو حەسەن ئیدلبییەوە ڕفێندراون و بێسەروشوێن کراون.
س.ح