چوؤرشەممە, 29 أغس 2018 – 14:41 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەدژی هاوڵاتیانی عەفرین بەردەوامە، هەر لەو چوارچێوەیەدا ٢٢ هاوڵاتی دیکەیان ڕفاندووە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی هاوار کە لە سەر زاری سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە، چەتەکانی حەمزە لە گوندی ئەنداری سەربە شێراوا، شەش هاوڵاتیان ڕفاندووە و لەگەڵ لێدان و ئەشکەنجە کردن بردوویانن بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها لە گوندی برج حەیدەری سەربە شێراوا چەتەکانی فەیلەقی شامییە ١٦ هاوڵاتیی دیکەیان ڕفاندووە و بێسەروشوێنیان کردوون.
جێگای ئاماژەیە، کە سوپای تورک و چەتەکانی لە پاش داگیرکردنی عەفرینەوە، بە هەموو جۆرەکان لە دژی هاوڵاتیان پێشێلکاری دەکەن، هاوڵاتیان دەڕفێنن، ئەشکەنجەیان دەدەن، دەیانکوژن، ماڵ و موڵکیان تاڵان دەکەن و دەست بە سەر خانوو و دووکانەکانیان دەگرن، هەروەها ئاگر لە دارستانەکان و کێڵگەکانی هاوڵاتیان بەردەدەن.
س.ح