سێشەممە, 7 أغس 2018 – 09:23 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، کە لە سەر زاری سەرچاوە خۆجێیەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە دوو گوندی سەربە شای شێراوای عەفرین چوار هاوڵاتی لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون، کە یەکێکیان کەسێکی کەمئەندام بووە.
بەپێی زانیارییەکان، چەتەکان لە گوندی بورج عەبدوڵای سەربە شێراوا سێ هاوكاری و لە گوندی باسووتیش هاوڵاتییەکی کەمئەندامیان ڕفاندووە، لە ئێستادا ئەو هاوڵاتیانە بێ سەروشوێنن.
لەلایەکی دیکەوە، لە گوندی حەمامی سەربە جندرێس تەرمی هاوڵاتییەک لە کاتێکدا دۆزرایەوە کە ئاسەوارەکانی ئەشکەنجە بەسەر تەرمەکەوە دیاربوون، ئەو هاوڵاتییە ماوەیەک پێش ئێستا بێسەروشوێن کرابوو.
س.ح