سێشەممە, 24 يول 2018 – 12:41 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
پێشێلکارییەکانی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لەدژی هاوڵاتیانی عەفرین بەردەوامن و تادێت توندوتیژتردەبن، لەو چوارچێوەیەدا پیرەپیاوێکی تەمەن ٦٢ ساڵیان بەناوی شاهین بەغداد-ی ڕفاندووە.
سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن، کە لەو ڕۆژەوەی شاهین بەغدادی ڕفێندراوە ئەشکەنجەی دەدەن، بەبێ ئەوەی بە خۆی و خانەوادەکەی بڵێن بۆچی ڕفاندوویانە و بۆچی ئەشکەنجەی دەدەن.
شاهین بەغدادی باوکی چوار کوڕ و چوار کچە.
جێگای ئاماژەیە، کە شاهین بەغدادی لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەدیشدا چەندین جار دەستگیرکراوە و ئەشکەنجە دراوە.
س.ح