شەممە, 15 سبت 2018 – 13:05 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەنجامی چالاکییەکی لەدژی چەتەکانی فەیلەقی شام لە گوندی خلالکای سەربە بلبلێی عەفرین ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەڕڤانانمان ڕۆژی ١٢ی ئەیلول لە گوندی خلالکای سەربە بلبلێ لە دژی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا چەتەیەک کوژرا.
لە بەردەوامیشدا ڕاگەیەندراوە: ئەو چەتەیەی لەلایەن شەڕڤانانمانەوە کوژرا، بەشداری ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی عەفرین بووەو و ڕۆڵی هەبووە لە ئاوارەبوونی خەڵکی ناوچەکە، بۆیە لەلایەن شەڕڤانانمانەوە سزادرا.
لەکۆتاییشدا ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتوون ڕایگەیاندووە: هەموو ئەو چەتانەی لە دژی هاوڵاتیانی عەفرین پێشێلکارییان ئەنجامداوە دەکرێنە ئامانجی چالاکیی شەڕڤانانمان، هەڵدەستین بە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان بۆ پاراستنی خاک و گەلی عەفرین و تۆڵەکردنەوە لە چەتەکان.
س.ح