عەفرین، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک ڕفێندراو کەسێکیش کوژرا

لە لایەن سەربازانی سوپای تورک و چەتەکانەوە لە عەفرین بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک ڕفێندرا و کەسێکیش لە ژێرئەشکەنجەدا کوژرا.


کردەوە دژە مرۆییەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەعەفرین بەردەوامە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار، بڵاویکردەوە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دکتۆرسابیرحەنان-ی تەمەن ٧٥ساڵ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جیهان ڕفاندووە و تائیستا هیچ زانیارییەک دەربارەی چارەنووسی نییە.

لەلایەکی ترەوە سەربازانی سوپای تورک و چەتەکانی ٥ ڕۆژپێش ئیستا هاوڵاتییەکیان بەناوی حەمودا حەسەن حەنیف ڕفاند و ئەو هاوڵاتییە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە، بە ڕوونیش لەو ڤیدیۆیەی تۆمارکراوە لەسەرجەستەی ئەو هاوڵاتییە ئاسەواری ئەشکەنجە دیارە و دوێنێ تەرمەکەی لەلایەن کەسوکار و خانەوادەکەیەوە بەخاکسپێردرا.

ک.س