عەفرین، سێ چەتەی دیکە کوژران

شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا، لە شییە و شەرای سەربە عەفرین لەدژی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا سێ چەتە کوژران.


ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی شەڕڤانان لە عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی ئەو چالاکییانەی خستەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوی یەپەگەدا هاتووە: ١٠ی ئۆکتۆبەر لەسەر ڕێگای نێوان گوندی سەنار و شارۆچکەی شییە، چالاکییەک لەدژی چەتەکانی لیوای وەقاس ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا چەتەیەک بەناوی حەمود جوما کوژرا.

لە بەردەوامیشدا هاتووە: دوێنێ لە گوندی قەرەتەپەی سەربە شەرا چالاکییەک لەدژی چەتەکانی سوڵتان موراد ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو چەتە کوژران.

ش.ف