عەفرین، سێ چەتە و سەرچەتەیەک کوژران

شەڕڤانان لە عەفرین دژی چەتەکانی سوپای تورک سێ چالاکی سابۆتاژ-یان ئەنجامدا و لانێ کەم سەرچەتەیەک و سێ چەتە کوژران.


ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانیان لە عەفرین بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی قوناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین هێزەکانمان لە ٥ی ئەم مانگە لە ناوەندی عەفرین و لە ناوچەی جندرێس لە دژی گروپە چەتەکانی سەربە سوپای تورک، سێ چالاکی سابۆتاژی هاوکاتیان ئەنجامداوە.

١- لە ٥ی کانوونی یەکەم یەکینەیەکمان لە گەڕەکی محمودیە لە ناوەندی عەفرین چالاکییەکی سابۆتاژ لەدژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەرچەتەیەکی گروپی سولتان موراد بە ناوی حەمزە قەرحا و پاسەوانەکانی ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکە سەرچەتەکە و پاسەوانەکەی کوژران و ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا.

٢- هەرئەو کاتە لە دوروبەری شاری عەفرین چالاکییەکی سابۆتاژ لە دژی ئۆتۆمبێلیکی سەربازی سەرچەتەیەکی گروپی لیوا شیمال بە ناوی عەبدولا زربێ پاسەوانەکەی ئەنجامدا، کە لەسەر ژمارەی کوژراوەکان زانیاری ڕوون نەبووەتەوە.

٣- هەرئەو ڕۆژە یەکینەیەکمان لە ناوەندی ناوچەی جندرێس چالاکییەکی سابۆتاژیان لەدژی بارەگایەکی چەتەکانی فەیلەق شام ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکە ٢ چەتە کوژران و ٣ چەتەی دیکە بریندار بوون.

ش.ف