عەفرین، لە چالاکی شەڕڤاناندا چەند چەتەیەک کوژران و برینداربوون

هێزی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی دوواین چالاکی شەڕڤانیانی ئاشکرا کردو ڕایگەیاند، لانیکەم دوو چەتە کوژراون و دووانیش برینداربوون.


هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، دەربارەی دوواین چالاکی شەڕڤانان، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەر بەو وڵاتە لە عەفرین و دەورووبەری، هێزەکانمان بە سێ چالاکی جیاواز گروپە چەتەکانیان کردووەتە ئامانج.

دەربارەی چالاکییەکان هاتووە: ٢٣ی ئەم مانگە، گروپێک چەتەی سەربە تورکیا لە گوندی داخلی سەربە دەڤەری باب کرانە ئامانجی چالاکی شەڕڤانانمان، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارانی ئەو چالاکییە ڕوون نەبووەتەوە.

هەروەها هاتووە: دوێنی ٢٤ی مانگ لە گوندی تل مارد، هێزەکانمان کەمینێکیان لە دژی گروپێک چەتە بەناوی جەبهەی ئەلشام دانا، لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراو دووانی دیکەش برینداربوو.

لە کۆتاییدا هاتووە: هەردوێنێ یەکینەیەکی ئێمە لە چالاکییەکی تایبەتدا، لەسەر ڕێگای گوندی هسێ-ی سەربە ماباتای عەفرین، چەتەیەکی فیرقەی ئەل ئەمشات-یان کوشت.

س.ح