عەفرین، ٧ چەتە و سەربازێکی تورک کوژران

لە چالاکیی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ناوچەی شەرا حەوت چەتە و سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورک کوژران.


ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکیی شەڕڤانانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ناوچەی شەرای سەربە عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە گوندی مەریەمین سەربە ناوچەی شەرا دژی بارەگایەکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.

هەروەها هاتووە: هێزەکانمان لە گوندی دێرسوان و گوندی چەما سەربە ناوچەی شەرا لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک دوو چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییانەدا دوو ئۆتۆمبێل تێکشکێندران و شەش چەتەش کوژران.

لە بەردەوامی هاتووە: ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، هێزەکانمان لە گوندی مالکیە سەربە ناوچەی شەرا لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا کە تێدا چەتەیەک کوژرا.

لە کۆتاییشدا هاتووە: هێزەکانمان لە گوندی کەفەر خاشر سەربە عەزاز دژی مۆڵگەیەکی چەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا، بەڵام ژمارەی کوژراو و برینداری چەتەکان ڕوون نەبووەتەوە.

ک.س