عەفرین، چەتەکان سێ شوانیان ڕفاند

چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە شێراوای سەربە عەفرین سێ شوانیان ڕفاند.


بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە گوندی کورزێلەی سەربە شێراوای عەفرین، چەتەکانی جەبهەی شامییە سێ شوانیان ڕفاندووە.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، کە چەتەکان ئەو شوانانەیان ڕفاندووە و بردوویانن بۆ زیندانی باسووت کە لە ناو خەڵکدا بە زیندانی قەڵا دەناسرێت و ئەشکەنجەی زۆر سەختی تێدا ئەنجام دەدرێت.

ناسنامەی ئەو شوانانە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: کاوە عادل حەج ئەواش، عەبدۆ حسێن حسێن، مەزڵوم عەبدۆ حەمۆ.

س.ح