عەلی باپیر: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت لەبەر پۆستە نەک خەمی هاوڵاتی

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەمیانی بەشداریکرنی لە (سیمیناری درەوشانەوەی ئیمان و پوکانەوەی ئیلحاد)، ڕایگەیاند: كابینه‌ی نوێ به‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نازانم كۆمه‌ڵ تێیدا به‌شداربێت،هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە دواكه‌وتنی پێکهێنانی حكومه‌ت له‌به‌ر پله‌و پۆسته‌ نه‌ك خه‌می هاوڵاتیان و چاكسازیی.


 عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەمیانی بەشداریکرنی لە (سیمیناری درەوشانەوەی ئیمان و پوکانەوەی ئیلحاد)، وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا ڕای خۆی لەبارەی بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەربڕی.

 عەلی باپیر، لە وتارەکەیدا وتی: به‌ بۆچوونی تایبه‌تی خۆم به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له‌ حكومه‌ت له‌ ئێستادا خێری تێدانه‌ماوه‌و پێم باشه‌ به‌شداریی نه‌كه‌ن، چونكه‌ چێشتی فره‌ خۆش له‌ به‌ره‌وه‌ دیاره‌".

ئه‌میری كۆمه‌ڵ وتیشی:"دواكه‌وتنی حكومه‌ت له‌به‌ر پله‌و پۆسته‌ نه‌ك خه‌می هاوڵاتییان و چاكسازیی، ئەم کابینەیە بە شایستەی ئەوە نازانم کە کۆمەڵی ئیسلامی بەشداریی تێدا بکات".

ئەم وتانەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە کاتێکدایە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە هەتا ئێستا بە فەرمی داوای لە کۆمەڵی ئیسلامی نەکردووە بەشداریی کابینەی حکومەت بکات لەگەڵیدا، پێشتریش عەلی باپیر، لە لێدوانێکیدا وتبووی: ئەگەر پارتی سڵاوێکمان لێبکات، ئێمە سڵاوێکی گەرمتری لێدەکەین.

د.ع