شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی دیکەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند، هەروەها دەستیان بەسەر چەک و جبەخانە و ژمارەیەک لە تەرمی چەتەکاندا گرت.
ماوەیەکە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، ڕۆژانە گوندەکانی عەین عیسا تۆپباران دەکەن و هەوڵ دەدەن ئەو گوندانە داگیر بکەن و یەکێک لەو گوندانەش کراوەتە ئامانجی ئەو هێرشانە، گوندی مالکییە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە و یەک لە دوای یەک هەوڵە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکان تێکدەشکێنن، لەو چوارچێوەیەدا لەدەورووبەری گوندی مالکییەیان دەستپێکرد و لەو هەڵمەتەدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و جبەخانەی چەتەکاندا گرت و ژمارەیەکی زۆر تەرمی چەتەکانیان لە دەورووبەری ئەو گوندەدا دۆزییەوە”.
س.ح