لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە گوندێکی ناوچەی عەین عیسا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندرابوون.
کەمێک لەمەوبەر لە گوندی ‘ئەبو سرا’ی سەربە ناوچەی عەین عیسا لە هەرێمی فورات، بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و لە ئەنجامیدا چوار کەس بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، لەو تەقینەوەیەدا، مێردمنداڵیکی تەمەن ١٦ ساڵ بەنای “عودەی ئیسماعیل” و گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی “محەمەد عەلی ئەحمەد” گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو تەقینەوەیەدا هەروەها، مێردمنداڵیکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی “مستەفا سالح ئەحمەد” و مێردمنداڵیکی دیکەی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی “موئەید عەلی ئەحمەد”، بریندرابوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ب.ک