عەین عیسا و گرێسپی مووشەکباران و بۆردوومان دەکرێن

سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی عەین عیسا سەربە هەرێمی فوراتی مووشەکباران کرد، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەوروبەری شاری گرێسپی‌یان بۆردوومانکرد.


بەپێی دوایی هەواڵ، سوپای داگیرکەری تورک کەمێک پێش ئێستا ناوچەی عەین عیسا سەربە هەرێمی فوراتی بە مووشەک کردووەتە ئامانج و هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای  داگیرکەری تورک دەوروبەری گرێسپی‌یان بۆردوومان کردووە.

لەسەر زیانەکانی ئەو مووشەکباران و بۆردوومانانە زانیارییەک ڕوون نەبووەتەوە.

 

ش.ف