ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەنەکە دەڵێت، “هەرکاتێک مەسعود بارزانی باسی برایەتیی و کوردایەتیی و تەبایی کرد، ئەوا بزانن خیانەتێکی بەدەستەوەیە”، دەشڵێت: پێویستە و باشتر وایە هەموو کورد لە مێژووی خیانەت و نۆکەرایەتیی بارزانی شارەزابێت، تا بتوانێت بەرامبەریان بووەستێتەوە.
غازى کەرکوکى، ئەندامى سەرکردایەتى یەنەکە لە نووسینێکدا لە پەرەى فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی: ئەگەر گەلى کورد دەیەوێت لە زمانی بارزانی تێبگات، ئەوا دەبێت بەهێز بارزانی دووربخاتەوە بۆ کەرەج یان ئەنقەرە، یان ئیمارات، چونکە ئێستا ئەو وڵاتەش بووەتە دۆستیان، ئەوەش بەهۆى ئەوەى پارە دزراوەکانی کورد هەمووی لەوێ کراوەتە پرۆژە.
ئەو سەرکردەى یەنەکە لە بەشیکى دیکەى نووسینەکەیدا ئەوەى خستوەتەڕوو: بارزانی و ئازادی، دیموکراسی و نیشتمان کوجا مەرحەبا، هەربۆیە پێویستە و باشتر وایە هەمو کورد لە مێژووی خیانەت و نۆکەرایەتیی بارزانی شارەزابێت، تا بتوانێت بەرامبەریان بووەستێتەوە.
غازى کەرکوکى، ئەندامى سەرکردایەتى یەنەکە لە کۆتایی نووسینەکەیدا ئاماژەى بەوەش کردووە: کەی بارزانی باسی برایەتیی و کوردایەتیی و تەبایی کرد، ئەوا بزانن خیانەتێکی بەدەستەوەیە.
ئ.م