غەزال دوای ٤٠ مانگ شەهیدبوونی لە ژێرزەمینەکاندا، بەخاکسپێردرا

تەرمی خەزاڵ ئاسلان، کە لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی جزیر-دا شەهیدبوو بوو، لە گۆڕستانی یەنی ئارتەمێنێت لە وان بەخاک سپێردرا.


تەرمی ئەو کەسانەی لە کاتی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا لە جزیری شرناخ، کە لە ژێر زەمینەکانی جزیردا شەهید کرابوون، تاوەکو ئێستاش لەلایەن دەوڵەتەوە لە گۆڕستانی بێکەسەکاندا ڕاگیراون و دەستیان بەسەردا گیراوە.

غەزال ئاسلان، کە لە ١٦-٢-٢٠١٦دا شەهید بوو، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی و لە دوای ٤٠ مانگ، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

بنەماڵەی غەزال ئاسلان، تەری ڕۆڵەکەیان لە گۆڕستانی بێکەسانی ڕوحا بردەوە بۆ وان و لە گۆڕستانی گەڕەکی یەنیی ئارتەمێنتی وان بە خاکیان سپارد.

پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمەکەدا، ڕێگایان نەدا هیچ کەسێک جگە لە چەند کەسێکی بنەماڵەکەی بڕۆنە گۆڕستانەکە و بەشداری لە بە خاکسپاردنەکەدا بکەن.

دوای بەڕێوەبردنی کاروباری ئایینی بۆ بەخاکسپاردنی تەرمەکە، تەرمی شەهید غەزال بە خاکسپێردرا.

س.ح