فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی گوندی ناودارۆكیان كردەوە

بۆ جاری دووەم فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك بۆردومانی گوندی ناودارۆكی سەربەدەڤەری برادۆستیان كردەوە.


كات ژمێر3:45 خولەكی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك بۆردومانی گوندی ناودارۆكیان كردەوە.


لەئەنجامی بۆردومانەكەدا، ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە و دانیشتووانی ناوچەكەش ناتوانن كۆنترۆڵی بكەن بەهۆی سوڕانەوەی بەردەوامی فڕۆكەی چاودێری دەوڵەتی تورك. 


لەكاتی بۆردومانەكەدا ئاگر بە پوشوپاوانی هاوڵاتیان كەوت تاێستاش ئاگرەكە بەردەوامە و كەشە ئەكات.


بەیانی ئەمڕۆش فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورك بۆردومانی هەمان گوندیان كردبوو.


د.ح