فڕۆكەكانی توركیا كامپی مەخموریان بۆردوومان كرد-نوێكراوەتەوە

ئەم شەو فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك بۆردوومانی كامپی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە مەخمور كرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان چەند هاوڵاتییەك برینداربوون.


ئەم شەو فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك بۆردوومانی كامپی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە مەخمور كرد، هاوسەرۆكی شارەوانی كامپی شەهید ڕوستەم جودی مەخمور ڕایگەیاند:"ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی كامپەكە برینداربوون".

نزیكەی كاتژمێر 12:15 ی ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك كامپی شەهید ڕۆستەم جودی_یان لە مەخمور بۆردوومان كرد.

لەیلا ئارزوو ئیلهان هاوسەرۆكی شارەوانی كامپی شەهید ڕوستەم جودی مەخمور لە لێدوانێكیدا بۆ ستێرك تیڤی ڕایگەیاند:" بەهۆی شەش بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی كامپەكە برینداربوون".

لەیلا ئارزوو ئیلهان بانگەوازی لە نەتەوەیەكگرتووەكان و حكومەتی فیدراڵی عێراق كرد: "بە زوویی بەهانای خەڵكی پەنابەری مەخموورەوە بچن و سنورێك بۆ بۆردومانەكانی ڕژێمی توركیا و كوشتنی مەدەنیەكانی كامپەكە دابنێن، ئەگینا ئەوانیش بەشدار و هاوبەشی تاوانەكانی ڕژێمی توركیان، چونكە كامپەكە و نیشتەجێبووەكانی بە پێی یاسای نێودەوڵەتی، نەتەوە یەكگرتووەكان و حكومەتی عێراق لێی بەرپرسیارن". 

لەیلا ئارزوو ئیلهان هاوسەرۆكی شارەوانی مەخموور بانگەوازی لە خەڵكی كوردستان كرد، لە سەر بۆردومانەكان و بە ئامانج گرتنی مەدەنیەكان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت.

پێشتریش چەند جارێك دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی كامپی مەخموری كردووە، لەوانەش ڕۆژی 6-12-2018 بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركەوە، پێنج ئەندامی هێزەكانی پاراستنی جەوهەریی مەخمور شەهید بوون.

لە 13-12-2018 ش فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك كامپی مەخموریان بۆردوومان كردەوە و لە ئەنجامدا ژنێكی تەمەن ٧٣ ساڵ، كچ و نەوەیەكی و هاوڵاتییەكی دیكەی تەمەن ٢٣ ساڵ شەهید بوون.

د.ح