فڕۆکەیەکی دەوڵەتی تورک لە تەرابلوس خرایە خوارەوە

سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی لە باشوری تەرابلوس خستووەتە خوارەوە.


شەوی ڕابردوو سوپای نیشتمانی لیبیا خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە ناوچەی عەین زارە لە باشوری تەرابلوس ڕاگەیاند.

سوپای نیشتمانی لیبیا بە فەرماندەیی خەلیفە حەفتەر ڕایگەیاند: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی دەوڵەتی تورک لە فڕۆکەخانەی مەعتیقیە هەستاوە بۆ ئەوەی پێگەکانی سوپای نیشتمانی لیبیا بۆردوومان بکات.

هەر دوێنێش، سوپای نیشتمانی لیبیا کەشتییەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی دەوڵەتی تورکی لە بەندەری تەرابلوس کردە ئامانج و تەقاندییەوە.

ک.س