فڕۆکەی تورکیا شەنگالی بۆردوومان کرد

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک، شارەدێی خانەسۆر-ی سەر بە شەنگالی بۆردوومان کرد.


کاتژمێر ١٠:٥٠ خولەکی ئەمڕۆ، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک خانەسۆریان بۆردوومان کرد.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە بە ڕۆژنیوز گەیشتووە، بۆردوومانی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان کراوە.

تا ئێستا زیانەکانی ڕوون نەبووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، ٤ی ئەم مانگەش فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی شارەدێی خانەسۆریان کرد و لەئەنجامیشدا ٣ شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە برینداربوون.

هەروەها ڕۆژی دواتر و ٥ی مانگ، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی بارێ-یان لە سنووری شارۆچکەی شەنگال بۆردومان کرد.

س.ح