فڕۆکەی سیخوڕیی و هێلیکۆپتەر بەسەر مەخمور دەسووڕێنەوە

فڕۆکەی سیخوڕیی و هێلیکۆپتەرە سەربازییەکان بەسەر کامپی پەنابەرانی مەخمور دەسووڕێنەوە.


بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوەوە، دوو فڕۆکەی سیخوڕیی و دوو هێلیکۆپتەری سەربازی بە نزمی بەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەسووڕێنەوە.

سووڕانەوەی ئەو فڕۆکە سیخوڕی و هێلیکۆپتەرانە بەسەر ئاسمانی کامپەکەوە بەردەوامە، بەڵام نازانرێت کە گرێدراوی کام هێز یان وڵاتن.

جێگای ئاماژەیە کە چەتەکانی داعش، ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە هێرشیان کردەسەر کامپی مەخمور، لەو هێرشەدا سێ هاوڵاتیی کامپەکە برینداربوون.

هەروەها تا ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک، چەندین جار دەوروبەری کامپی مەخموریان بۆردوومان کردووە.

ک.س