فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر ئاسمانی دێرکەوە دەسووڕێتەوە

فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەسەر ئاسمانی شاری دێرک لە کانتۆنی قامشلۆ دەسووڕێنەوە.


کەمێک پێش ئێستا ئاژانسی هاوار ڕایگەیاند، کە فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەسەر ئاسمانی دێرک سەربە کانتۆنی قامشلۆ دەسووڕێنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کاتژمێرەکانی ڕابردوو، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەوروبەری سەرێکانیان بۆردوومانکردووە و چەندین کەس شەهید و برینداربوون.

س.ح