دووشەممە, 2 أبر 2018 – 16:15
ڕۆژنیوز – سیدەکان
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، گوندی بێرچم-یان لە سنووری شارەدێی سیدەکان بۆردوومان کرد، کە ناوچەیەکی مەدەنینشینە.
کاتژمێری ٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە دەنگییەکانی تورکیا، گوندی گوندی بێرچم-یان لە سنووری شارەدێی سیدەکان-ی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەو ناوچەی کە بۆردوومان دەکرێت، ناوچەیەکی مەدەنینشینە.
بۆردوومانەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەکاتێکدا بووە، کە هاوڵاتیانی ئەو ناوچە، بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارەییەکان، ڕوویان لە دەرەوە و قەدپاڵی چیاکان کردووە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامە، بەڵام لەبارەی زیانەکانییەوە زانیاری بەدەست نەگەیشتووە.
ب.ل