فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کۆمەڵگەی کانێ بۆردوومان دەکەن

هاوکات لەگەڵ بۆردوومان کردنی شارۆچکەی ئامێدی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کۆمەڵگای کانێ-یان لە هەمان سنوور بۆردوومان کرد.


سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ بۆردوومانکردنی بەنزینخانەی ئامێدیی، کە تەنیا ٥٠ مەتر لە لقی ١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق و یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەی ئامێدییەوە دوورە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شەقامی ئاشکێ دیرێ-یان لە کۆمەڵگەی کانێ لە هەمان سنوور بۆردوومان کرد.

بۆردوومانەکانەکە شوێنی هاتووچۆکردنی هاوڵاتیانی کردووتە ئامانج و نزیک لە شوینی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانە.

ش.ف