شەممە, 20 يون 2020 – 10:09 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، شەوی ڕابردوو له دوای ئەوەی سوپای تورک هێزێکی زۆر بردووەتە ناوچەی برادۆست لە سنوری پاریزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی گوندەکانی خەلیفان، سیران و خواکورکیان کردووە و بەو هۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی سنورەکە کەوتووەتەوە و فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
لە لایەکی دیکەوە هەر شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، چیای پیربلا و حەفتەن-یان لە سنوری شارەدێی باتیفا لە شارۆچکەی زاخۆ بۆردومان، کرد هاوکات ناوچەی نهێلی-شیان لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی بۆردومان کرد.
تائستا لە بارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانانەوە زانیارییەک بڵاونەکراونەتەوە.
ک.س