
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک عەین عیسا، گرێسپی و سەرێکانیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شارۆچکەی عەین عیسا، گرێسپی و گوندەکانی سەرێکانیان بۆردوومان کرد.
بەدەستپێکردنی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شارۆچکەی عەین عیسا، گوندەکانی ئێن ئەروس ، تل فەندەرو سوێلا-ی سەربە سەرێکانی ٣جار بۆردوومان کراوە.
هاوکات فڕۆکە جەنگییەکان گوندی سەفیه لە ڕۆژئاوای سەرێکانی بۆردوومان کرد.
دوای بۆردومانی ئەو ناوچانەش، لە ئێستادا گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی دێرک و گوندی سێگرکا لەدەوروبەری شاری قامیشلۆ بۆردوومان دەکرێت.
ب.ش