سێشەممە, 27 مار 2018 – 09:52
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بە سەر ئاسمانی ناوچەی چەنچۆ و زاپی سەربە ئامێدی دا دەسووڕێنەوە.
پێش ئەویش فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورک بە سەر ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا سووڕابوونەوەو لە ئێستادا جموجوڵی فڕۆکەکان بەردەوامیی هەیە.
جێگای ئاماژەیە، کە شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ئەو ناوچانەیان بۆردوومان کردبوو، بەڵام زیانەکان نەزاندراون.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە ڕێگا نادەین حکومەتی تورک هیچ جۆرە جمووجووڵەیەکی سەربازی لە خاکی عێراقدا ئەنجام بدات بە بێ ئاگاداربوونی حکومەتی عێراق.
س.ح