فڕۆکە جەنگیەکانی تورک زاپ و خواکورک و چەلێ-یان بۆردوومان کرد

هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕایگەیاند، کە فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک ناوچەکانی زاپ و خواکورک و چەلێ-یان بۆردوومان کردووە.



ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لەسەر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەی تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە-دا هاتووە: لەڕۆژی ١٤ی شوبات کاتژمێر ١١:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی جێلۆی بچوک و شیکەفتا-ی بریندارانیان بۆردوومان کردووە، کاتژمێر ٣:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ ناوچەی گۆشین و شنینێ خواکورکیان بۆردوومان کردووە، کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ ناوچەی کونیشکەی زاپ- یان بۆردوومان کرد.

هەروەها لە ١٥ی شوباتدا، کاتژمێر ٤:٠٠ ساچای هەرێمی زاپی ناوچەی تی چەلێی جولەمێرگیان بۆردوومانکرد.

لە بۆردوومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

د.ع