دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندیکیان لە سنوری شارەدێی سەنگەسەر بۆردومان کرد و تا ئێستاش زیانەکان ئاشکرانەبوون .
کەمێک بەرلە ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دوو جار بۆردومانی جيند ناوچەیەکیان لە گوندی شێخانی سەر بە شارە گوندی سەنگەسەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین کرد.
سەرجەم ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان دەکرێن.
بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دانیشتوانی گوندەکانی شێخان و ئەبوبەکرە دروست کردووە. چونکە ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج رێگەی ھاتووچۆی ھەردوو گوندەکەیە بۆ شارەگوندی سەنگەسەر.
ها-غ