فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک سنوری دهۆک بۆردوومان دەکەن

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندی خالەتا-ی سەربە شارەدێی چەمانکێ لەسنوری شارۆچکەی ئامێدی دەکەن.


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندی خالەتا-ی سەر بە شارەدێێ چەمانکێ-ی سنوری شارۆچکەی ئامێدی لەپارێزگای دهۆک دەکەن.

بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتۆتەوە.

هاوکات فڕۆکەکان بەردەوام بەئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوەو ناوە ناوە ناوچەکە بۆردوومان دەکەن.

ب.ش