شەممە, 18 أبر 2020 – 09:13 ڕۆژنیوز – برادۆست
ئەو فڕۆکە چاودێرییانەی سوپای تورک، وەک لە وێنەکەدا دیارە، هەتا دووری مەترێک لە هاوڵاتیانی برادۆست نزیک دەبێتەوە، پێیان دەڵێت، ئەگەر جلەکانتان دانەکەنن ئەوا تەقەتان لێدەکەین، لەدوای ئەوەی هەموو جلەکان بە هاوڵاتییەکە دادەکەنێت لە چەند لایەکەوە وێنە و ڤیدیۆی دەگرێت و سوکایەتییان پێدەکات.
پێشتر لەم وەرزەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی برادۆست دەچوون بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان، کە ژمارەیەکی زۆر ژنیان لەگەڵدابووە، هەندێک لە خێزانەکانیش بژێوییان لەسەر کۆ کۆردنەوەی ئەو گیا بەهاریی و فرۆشتنی بوو، بەڵام ئێستا بەهۆی بوونی ئەم فڕۆکە سیخوڕیانەوە ناتوانن بچنە شاخەکان.
لەماوەی ڕابردووشدا، کە هاوڵاتیانی برادۆست دەچونە لەوەڕگا و سەر کێڵگەکانیان، هەمان فڕۆکە بەزمانی کوردی هەڕەشەی ئەوەی لێدەکردن کە نزیکی ئەو ناوچەیە نەکەونەوە و پێی دەوتن ئێرە خاکی تورکیایە.
د.ع