فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر کامپی مەخموردا دەسووڕێنەوە

زیاتر لە دوو کاتژمێرە، دوو فڕۆکەی سیخوڕیی بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی مەخموردا دەسووڕێنەوە.


ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانییەوە، دوو فڕۆکەی سیخوڕیی بەسەر ئاسمانی کامپی بەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەسووڕێنەوە، کە تائێستا نەزاندراوە ئەو فڕۆکە سیخوڕییانە هی چ وڵاتێکن.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی ١٥ی نیسانی ئەمساڵ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کامپی مەخموریان کردە ئامانج، لەو هێرشەدا سێ ژنی بێریڤانی کامپەکە شەهید بوون.

ک.س