هەینی, 22 ماي 2020 – 08:53 ڕۆژنیوز – مەخمور
ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانییەوە، دوو فڕۆکەی سیخوڕیی بەسەر ئاسمانی کامپی بەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەسووڕێنەوە، کە تائێستا نەزاندراوە ئەو فڕۆکە سیخوڕییانە هی چ وڵاتێکن.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی ١٥ی نیسانی ئەمساڵ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کامپی مەخموریان کردە ئامانج، لەو هێرشەدا سێ ژنی بێریڤانی کامپەکە شەهید بوون.
ک.س