سێشەممە, 16 يون 2020 – 09:26 ڕۆژنیوز – دهۆک
کاتژمێر ۱۲ی شەوی ڕابردوو فڕۆکە و تۆپخانەکامی سوپایی دەوڵەتی تورک دەوروبەری گوندی کێستەیان لە ناوچەی بەرواری باڵا لە سنوری شارەدێی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بۆردومانکرد.
یەکێک لە دانیشتوانی سنورەکە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو دوو جار تۆپخانەکانی سوپای تورکیا و جارێک فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بۆردومانی سنوری گوندی کێستەیان کرد و بەھۆی نزیکی بۆردومانەکانیش لە ناوەندی گوندەکە، مەترسی زۆر لەسەر گوندنشینان دروستبوو .
ک.س