فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆى سلێمانى دژی پێنەدان و دواخستنى مووچەکانیان لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا، لەبەردەم دەروازەی کامپی نوێ و کۆنى زانکۆى سلێمانی گردبوونەوە و تێیدا داوایانکرد پێداچوونەوە بەشێوازى دابەشکردنى مووچەدا بکرێت.
بەیانى ئەمڕۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆى سلێمانى دژی پێنەدان و دواخستنى مووچەکانیان لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا لەبەردەم دەروازەی کامپی نوێ و کۆنى زانکۆى سلێمانی گردبوونەوە.
مامۆستایان و فەرمانبەران دەڵین: داواکاى ئێمە ئەوەیە مووچە بەشێوەى ٣٠ ڕۆژ جارێک دابەشبکرێت، نەک هەر مانگە و لە بەروارێکدا مووچەمان پێبدرێت.
دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران، یەکێکی دیکە بوو لە داواکاریی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ.
هەروەها، داواکاریشین، پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە.
چەند مانگێکە بەبیانوى نەبوونى پارە لە بانکەکانى سنوورى سلێمانى مووچەى بەشێک لە فەرمانبەران دوا دەکەوێت و ئەوەش وایکردووە، لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکان خۆپیشاندان و گردبوونەوە لەلایەن مووچەخۆرانەوە بەڕێوەبچێت.
ئ.م