KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئاب 9, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

فەرماندەیەکى پێشمەرگە: هاوکاریی پارتی بۆ تورکیا ساغ بووەتەوە

  ڕۆژنیوز
23/05/2022 - 7:54:35 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
فەرماندەیەکى پێشمەرگە: هاوکاریی پارتی بۆ تورکیا ساغ بووەتەوە

غازى فەیسەڵ

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

بڕوا ئەسعەد

فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای دەستبەکاربونی مەسرور بارزانی تا ئێستا، تورکیا ١٣ جار کامپی شەهید ڕۆستەم جودی بۆردومانکردووە، دەشڵێت: چەندین حزب بوونەتە نۆکەرى تورکیا و هاوکاریی پەدەکە بۆ تورکیا، ساغ بووەتەوە.

هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە و بێجیاوازیی کوردستانیان دەکاتە ئامانج، دوێنیش مەخمور و ئاغجەلەری بۆردوومان کرد و شەش هاوڵآتی شەهید کرد.

لەوبارەیەوە، غازى فەیسەڵ، فەرماندەی پێشمەرگە لە قەرەچوغ لە سنوورى مەخمور، بە ڕۆژنیوزی وت: وەک یەکێتی بەیاننامەی توندمان لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆسەر هەرێم دەرکردووە و داوامان کردووە، کە نوێنەرایەتیەکانی تورکیا لە هەرێم و بەغداد بانگ بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، تا بزانرێت هۆکار چیە هاوڵاتى مەدەنی و بێ چەک شەهید دەکەن؟.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، ڕاشیگەیاند: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەى نۆیەم بەسەرپەرشتى مەسرور بارزانی تا ئێستا، تورکیا ١٣ جار کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەى مەخمور بۆردوومان کردووە، کە هاوڵاتیانى مەدەنى و بێ چەکى تێدا نیشتەجێن.

غازی فەیسەڵ، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دەوڵەتی تورکیا دوو ناوی گەورەیان لەخۆیان ناوە و بەناوی خەلافەتەوە ستەم لە مسوڵمانان دەکەن و لەهەمانکاتیشدا بانگەشەی دیموکراسیی دەکەن و هاوڵاتى مەدەنی شەهید دەکەن.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، سەرنجی ڕاکێشایە سەر هاوکارییەکانی دەوڵەتی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک و وتی: پارتی پەیوەندیەکی باشى لەگەڵ تورکیادا هەیە، کە جێگەی گومانە.

جەختیش دەکاتەوە لەوەی”بۆردوومان و لەشکرکێشەکانی تورکیا بەبێ بوونى چاوساغ بەڕێوە ناچێت” و وتی: ئەو وڵاتە لەڕێگەی چەندین کۆمپانیای جیاوازەوە لەناو شارى هەولێر، دەستیان خستووەتە ناو کاروبارى حکومەتی هەرێم و چەندین حزب-یش بوونەتە جاش و نۆکەرییان، بۆیە دەتوانن بە ئاسانیی کردەوەی تیرۆرستیی لە هەرێم ئەنجام بدەن.

ڕاشیگەیاند: حکومەتى هەرێم بە تەواوی لە دەستی مەسرور بارزانی و پارتیدایە و ئەو سەردانانەی بۆ تورکیا ئەنجامی دەدەن سەرلەبەری جێگەی گومانە، کەس نازانێت لە کۆبوونەوەکاندا باسی چی دەکەن، کە بێگومان هاوکاری ئەوان بۆ تورکیا ساغ بووەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، غازى فەیسەڵ، بە پێویستی دەزانێت، هەرچى زووە حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تێرۆرکردنەکان و بۆردومانەکانى تورکیا بکات و وتی: لە هەمانکاتیشدا پێویستە حکومەتی عێراقیش بێتە دەنگ و سەروەری خاکی وڵاتەکەى بپارێزێت.

بە هاوکاریی پەدەکە، لە ١٥ی نیسانەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستپێکرد و لە شەوی ١٧ی نیسانیشەوە هێرشی ئاسمانیی و زەمینیی پێکەوە دەستیپێکرد و بەپێی ڕاگەیەندراوی هەپەگە، دووژمن گازی ژەهراویی لە هێرشەکاندا بەکارهێناوە.

هەروەها، ڕۆژی ٢١ی ئایار، دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە دوو هێرشى بۆسەر ئاغجەلەر لە سنوورى چەمچەماڵ و کامپى شەهید ڕۆستەم جودى لە مەخمور ئەنجامدا و بەهۆیەوە شەش کەس شەهید بوون.

 لەشەوی ١٨ی ئایاریش، لە كردەوەیەكی تیرۆرییدا زەكی چەلەبی، پەنابەری سیاسی باكووری كوردستانیان لە گەڕەکى بەختیارى شاری سلێمانی تیرۆركرد.

ئ.م

 

دواتر

ڕۆژەڤ

پێشتر

هاوکاریی پەدەکە بۆ دووژمن ناڕەزایی توندی پێشمەرگە دێرینەکانی ڕواندزی لێدەکەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار

مەحمود عوسمان: دوورنیە پریشکى ناکۆکیەکانى بەغدا بگاتە هەرێم

مەحمود عوسمان: دوورنیە پریشکى ناکۆکیەکانى بەغدا بگاتە هەرێم

9 ئاب 2022
سوپای پاسداران تەقە لە كۆڵبەران دەكات و كوژراو و بریندار هەیە

سوپای پاسداران تەقە لە كۆڵبەران دەكات و كوژراو و بریندار هەیە

9 ئاب 2022

لە ئەنجامى بۆردومانى دەوڵەتى تورک لە تل تەمر هاوڵاتیەک شەهیدبوو

ئاگرێكی گەورە لە باڵەكایەتی كەوتەوە و گومان دەكرێت بە مەبەست كرابێتەوە

ئەو کەسانەى ئاسنى تاوەرى کارەباکانى سنورى گەرمیانیان دەدزى دەستگیرکران

بەشێك لە خوێندنگەكانی سۆران مەترسی داڕوخانیان لەسەرە

پێشتر
هاوکاریی پەدەکە بۆ دووژمن ناڕەزایی توندی پێشمەرگە دێرینەکانی ڕواندزی لێدەکەوێتەوە

هاوکاریی پەدەکە بۆ دووژمن ناڕەزایی توندی پێشمەرگە دێرینەکانی ڕواندزی لێدەکەوێتەوە

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە شاخى ئامێدى بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش داگیرکەری تورک دەکوژرێت....

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

8 ئاب 2022

وەزیرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕایگەیاند، ئێمە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی ستاتۆیەکی کوردی دەستوەردان لە سوریا دەکەن و دةلَيَت: ئێستا لە...

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

8 ئاب 2022

ڕۆژنیوز- بەغدا چاودێرێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمێکی ئەمنی تورکیا چوونەتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێم"پەدەكە"دا...

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

8 ئاب 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، خواکورک، کوردینە، جودى و ئامێدى ١٤ سەربازى...

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

9 ئاب 2022

لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ، وڵات شەهموس كایا، بۆ بەرزكردنەوەی ورەی خەڵكی ئامەد و بەرپەرچدانەوەی دوژمن و  یادكردنەوەی جەماوەری...

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

8 ئاب 2022

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگای درۆنی (CH4) کە دروستکراوى ھێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمانە چاودێریی جموجوڵی پاشماوەى چەتەکانى داعش دەکەین و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke